(2/3) ڕێبەر
بۆ بەیانی ئەوانهیی وا دڵی رویشتنیان بو خڕ بونو. زۆرتر له دووسەد بنەماڵە هاتن. بەسچەندماڵ ماوبون هەتا له ماڵه کۆنەکان مۆراقبەتبکەن.
چاولە ئەم خەڵکیداماودەکرد که ئاوا بۆ خاتری ئیشکەساڵیناچار بوونوڵاتیخۆیانشۆێنی که دایک و بابەکانیان لەوه نەریانته قور به جی بیڵن، حیساننارەحەتدەکرد. دمو چاویان تیک چوبو خۆر سوتانبوی. ڕەنجیئەوساڵهپڕزەحمەتانەدەهاتو فکریان و ئێحساسه ناخۆشی بو بۆیان. لەمکاته نەختلانه هێوا دەگەڵ نارەحەتیهکیان تێکەڵ ببو. فرمیسک لە چاوی پیره پیاوهکان هاته خوار سەریخۆیانتکان دەدا جوره که داهاتووی باشیان نابێ. پیان خوشبوبرێکی زیاتر بمهننو و هەرلێره له بین ام بەردانە بمرن به جیگای ئەوه بڕۆنشۆێنە باشتر بیبینن. زۆر لە ژنهکان به دەنگ بەرز دەگریان و دەگەڵ مردوکانیان خواحافیظییان دەکرد.
بره له خەڵکهکه گرکیانبوهێوا بدەنه ناو دڵیخەڵکو بۆیه به دەنگبەرز دیانکوت: «گەرەکتانه هەرلەمئیشکەساڵیە بمهننو له ناو ئەم ماڵه ویرانانه؟»ئەگەر وایان نەیکوتبا ژنهکان و پیره پیاوهکان هەموو شته دەیاننا لەکۆڵ و دەیانهێنا.
لە ناو خەڵکەکە دەنگه دەنگ بوو. ژن و پیاو خۆیان نەدەگرت. منداڵ به کۆە دایکیانو له ناو بیشکا دەیانقیژاند. مەڕ و ماڵاتیش نارازی بوون. مانگای زۆریانپێنەبوو، گویرکهکان ناو خلکهکا بڵاو بونووئەسب لاوازو و کورک دار سەرێکیگەورەی بو و قاچی قەلەو، فەرشه قەدیمی و کیف و دو دانه تەلیسیان پیوه بەستبوو وای لێ هاتو به زووردەیتوانی بڕوا به ڕیگا..جاروو بار خەوەریئەبووە و دەنگی دەر ئەهات. ئەوانی تر باریان ئەنا له کەرەکان. منالهکان به پەتسەگەکانیانرا ئەکێشا. ئەوشته یزۆرئەبیسرا قسه کردنوو، دەنگه دەنگوو، بەنەفرەت کردن ، بێزاری و گریانوو حو حو کردنیسەگەکان بوو. چەند ڕایێکیش کەره کەئەی سە ڕاند. بەڵامگەورەکەیانقسەی نەئەکردوەکووئەوەیهییچ شتێک پەیوەندی بە ئەو نیه. تەواو وەکوو مرۆوێکی عاقلی راستهقینه!
ئەو هەر فکری ئەکردوو، بیدنگ و ژیر دانیشتبوو و جار و بار تفهکی ئەکرد. ئەمه تەواوی کارهکانی بوو. ئەم کاره عەجیب و غەریبانه ی ئەوەنه خۆشهویستی کردبوو ناو خەڵکهکە حازر بوون بڕۆن ناو ئاو و ئاور . له ناو خەڵکهکه ئەم قسانە ئەبیسرا:
«ئێمە ئەبێتخۆش حاڵ بین لە دۆزینی ئەم پیاوە. گەر خوای نەخواسه بێئەو رۆیشتباین بۆ جێگایێک بێ گوومانئەمردین. ئەوزۆر وریایه. من پیتان ئەڵێم ئهو بی دنگه هیشتا وشهیهکی نەکوتوە!»
دنکهکیان که به رێزەوەتەمەشایگەورەکەی ئەکرد وتی: «هەرکەس زۆر قسه بکاتناتوانیت فکر کاتەوە . بێ گوومانپیاوێکی وریایه، تەنیا فکر ئەکاتوو قسه ناکا.»
دانێک تر به شانازی وە تەمەشای گەورەکەی کرد وو وتی: «رێ نیشانی ئەمکۆمەڵەئاسایی نییه ! ئەوبیرووراکانی خۆی خر کاتەوەبەم خاترەبارێکی قوورس لەسەر شانیهتی.»
ئەوەڵ نەفەروتی: «ئیترکاتی رێ کەوتنە.»چەند ساتێکچا وەرێ مان بزانن کەسی تررایناگۆڕێت و دەگەڵ ئەواننایات. بەم خاترە کە هیچ کەس نەهات ئیترئەوانیش چاوەڕێنەمان.»
له سەرکردەپرسیاریان کرد: «رێ نەکەوین؟»
گەورەکەبێ قسه هەڵسیا.
پیاوه بوێرەکانخێراکۆ بوونەو له دەوریتاکوو له کاتیخەتەرهووشیار بن.
گەورەکەبه توورهیی، سەر به خوار، چەندهەنگاوێکی هەڵ گرت و گۆچانهکەی ڕێک ووپێک هەڵسووڕاند. جەماعەت لەپشت سەری ڕیکەوتن و ئەیانوت: «بژی گەورەیئێمه!» چەند هنگاوهتری هەڵ گرتو دای به قهو مانەعهکا. زۆر عادی ڕاوستا و خەڵکهکیش ڕاوستان. بەڕێوبەر تۆزه چووە دواوو و دو سێ ڕاگوچانەکەی دا به قهو مانعهکا.
پرسیان: «گەرەکته چی بکەین؟»
هیچی نهکوت.
ئەوانه وا به دەور بەڕێوبەرڕاوستابون کوتیان: «چی بکەین؟ مانعهکه ببڕن! ئەوە وا بکەین! مەگەر نابینن به گوچانکی ئیشاره دەکا ئەو کاره بکەین؟»
منداڵەکان هاتنه قسه دەستیان کێشا بۆدەرگای کە لە بەرامبەریان ڕاوستابو: «ئەمدەرگاکەئەوه لێرە بڕۆین …»
«بێدەنگ، بێدەنگ بن منداڵەکان!»
چەند ژن بێتاقەت بون و به نارەحەتیکوتیان: «خودایه یارمەتیمانن بدەیه، چخەبەره؟»
پیاوهکان کوتیان: «یەکوشه قسهیی نەکرد! ئەوەدەزانه چی بکەینمانەعەکان بدڕهنن.»
یەکتووپڕ دیوارەکەیان خراپ بوو، وەک بڵێی هیچی لێ نەبووبێ.
وە خەڵک لە پەنای دیوارەکەوە هاتوو چوویان ئەکرد.
بە سەختی سەد هەنگاو چووبوونە پێشەوە کە رێبەر بەسەر هەژگیکی گەورەدا کەوت وە وێستا. هەوڵێکی زۆری دا تا توانی خۆی بێنێتە دەرەوە وە پاشان دەستی پێ کرد بە لێدانی هەژگەکە بە گۆچانەکەی لە هەموو شوێنێکەوە. هیچ کەس تەکانی نەخوارد.
کەسانێک کە لە ناو خەڵکەکە بوون وتیان: «دووبارە چی ڕووی داوە؟»
کەسانێک کە لە دەوری ڕێبەر بوون هاواریان کرد: «ئەبێ ئەم هەژگە لە بنکەوە ببڕین».
مناڵ وە چەند کەسێکی دیکە وتیان: «هەندێک لەولاتر ڕێیەکی لێیە. لێرەوە نزیکە… بۆ ئەبێ لە ناو ئەم دڕک و هەژگانەوە تێپەڕ ببین؟»
ئەوان گاڵەیان بەو کەسانە کرد کە لە دەوری ڕێبەر بوون کە بۆچی بە جێی تێپەڕ بوون لە ڕێوە بە ناو هەژگ و دڕکدا تێپەڕ ئەبن!
ئەو کەسانەی کە لە دەوری ڕێبەر بوون وتیان: «ئێمە بە قەدەر ڕێبەرمان زانیاریمان نیە وە لە کوێوە بزانین کە ئەم ڕێیە ئێمە بە کوێ ئەگەیێنێ! هەموو ناتوانن ئەمر بکەن. ڕێبەر باشترین و ڕاست ترین شوێن ئەزانێت. ئەبێ هەژگ و دڕکەکان ببڕین!»
خەڵک خۆیان خوار کردەوە تا دڕک و هەژگی پەلەکانی شاتوو ببڕنەوە.
«ئاخ!»
یەکێک دڕک چووبوو بە ناو دەستی و یەکێکی دیکە دڕک چووبووە ناو دەموچاوی. بە هێزەکانی ئەم جەمعە کەمیان نەهێنا و وتیان: «برایان! ناکرێ هەموو شتێک لە بەرامبەر هیچ شتێک دا بە دەست بێت! بۆ سەرکەوتوو بوون ئەبێ خۆمان بخەینە ناو فشار.»
ئەوان لە دوا هەوڵێکی زۆر توانیان دڕک و هەژگەکان بشکێنن و بەرەو پێشەوە ڕێ بکەون.
لە دوا کەمێک هاتوو چوو، کەوتنە ناو دڕک و دارێکی پێچاوپێچ. ئەمەشیان ورد کرد وە شکاندیان و پاشان ئیدامەیان بە ڕێ پێوان کرد.
لە ڕۆژی یەکەم مەسیرێکی کەم ڕۆشتبوون چونکە ئەوان مەجبوور بوون لە چەند دانە بەربەستی وەک یەک تێپەڕ ببن. لە لایێکیش نان و چێشت کەم بوو چونکە هەندێک تەنها نانی وشک و کەمێک پەنیریان پێ بوو لە حاڵێک دا کە ئەوانی دیکە تەنها کەمێک نانی وشکیان بۆ تێر بوون هێنابوو. هەندێکیان تەنانەت هیچیان پێ نەبوو. بەڵام خۆشبەختانە هاوین بوو بە شێوازێک کە ئەوان جاروبار دارێکی میوەیان لە هەندێک شوێنی جیاواز ئەدۆزیەوە.
بە هەرحاڵ ئەگەر چی کە لە ڕۆژی یەکەم دا تەنها کەمێک ڕۆشتبوون بەڵام هەستی ماندوو بوونی زۆریان ئەکرد. هیچ خەتەرێکی گەورە وە هیچ ڕووداوێک ڕووی نەدا. لە راستیدا لە باسێکی ئاوا گەورەدا نابێ شتانێکی بچووک لە نەزەر بگیرێت؛ بۆ نموونە دڕک لە ناو چاوی ژنێک گیری کردبوو کە بە پڕۆیێکی تەڕ پۆشاندبووی. منداڵێک قاچی لە دارێک گیرا وە ئازاری گەییشت وە بە شەلە سەر ئەڕۆشت. پیرەپیاوێک لە سەر دڕکی شاتووەکە خزی وە مۆچی پێی پێچی خوارد. لە دوا ئەوەی پیوازیان لە سەر دانا، پیرەپیاو ئازایانە ئێشی تەحەمولی کرد وە بە گۆچانەوە، بە چالاکی لە پشت سەری ڕێبەری خۆی ئەشەلی وە بەرەو پێشەوە ئەڕۆشت. (لە راستیدا، چەند کەس وتیان کە پیرەپیاو سەبارەت بە مۆچی پێی دڕۆی وتوە، ئەو تەنها وا نیشانی ئەدا کە ئێشی هەیە چونکە پێی خۆش بوو بچێتەوە بۆ ماڵ.) هەر زوو، تەنها هەندێکی کەم بوون کە دڕک لە ناوشان یان دەموچاوی برینداریان نەبوو. پیاوان، دەموچاوی برینداری خۆیان بە گیان و دڵەوە تەحەمول ئەکرد لە حاڵێکدا کە ژنان هەر لەو کاتەدا کە لە ناو کۆمەڵی خۆیان تەنها ئەبوون، پێ بە پێی گریانی منداڵەکانیان، نفرینیان ئەکرد، چونکە ئەوان نەیان ئەزانی ئەم هەموو زەحمەتە پاداشێکی زۆری هەیە.
لە بەرامبەردا کە ئێش و بەدئیقباڵی بۆ ئەم کۆمەڵە هەبوو، هیچ ڕووداوێک بۆ ڕێبەر ڕووی نەدا. ئەگەر بمانەوێ کە ڕاستی بڵێین، ئەو زۆر چاوەدێری ئەکرا، بەڵام بەم حاڵەش، ئەم پیاوە وەکوو ئاوی خواردن شانسی چاکی هەبوو. لە یەکەم شەوی نیشتە جێ بوون، هەموو دووعایان خوێند و خوایان شکوور کرد کە لە سەفەری ئەمڕۆیان سەرکەوتوو بوون وە هیچ شتێک، تەنانەت بچووکترین بەدبەختی، بە ڕێبەر نەگەێشتبوو، لە پاشان یەکێک لە بەهێزترین پیاوان دەستی بە قسە کردن کرد. دەموچاوی بە هۆی دڕکی شاتوو بریندار بووبوو. بەڵام ئەو بێ باک بوو وە بەم حاڵەوە دەستی پێ کرد:
برایان سپاس بۆ خوا کە توانیمان ڕۆژی یەکەمی سەفەرەکەمان بە سەرکەوتوویی تێپەڕ بکەین. ئەم ڕێیە ئاسان نیە بەڵام ئەبێ تەحەمول کەین چونکە هەموومان ئەزانین کە ئەم ڕێیە ئێمە بەرەو خۆشبەختی ئەبات. هیوادارم کە خوا ڕێبەرەکەمان سڵامەت کات تا بەردەوام ڏێنموویمان کات.
یەکێک لە ژنەکان بە توڕەیێەوە وتی :«بەیانی ئەو چاوەی دیکەشم لە دەست ئەدەم ئەگەر وەک ئەمڕۆ وابێت!».
پەیرەپیاویش ئاماژەی بۆ قاچی کرد وە وتی :«تماشتی قاچم کەن!».
منداڵەکان بەردەوام ئەگەریان وە دایکەکانیان بە سەختی ئەیانتوانی ژیریان بکەنەوە تا گوێیان لە قسەی بێژەرەکان بێت.
بێژەر زۆر دوورە بوو وە وتی: «بەڵێ چاوەکەم دیکەشتان لە دەست ئەدەن، وە لەوانەیە هەردووکیان لە دەست بدەن! بەدبەختیێکی گەورە نیە کە ژنێک چاوی خۆی لە بەر هۆکارێکی ئاوا لە دەست بدات. ئێوە ئەبێ خەجاڵەت بکێشن! بەڕاست ئێوە لە فکری سڵامەتی منداڵەکانیان نین؟ وەرن با نیوەمانگ لەم ڕێیەدا لە ناو بچین. ئیتر فەرقێک ئەکات؟ یەک چاو چیە؟ کاتێک کەسێک ڕێبەری ئێمەیە وە ئێمە بەرەو خۆشبەختی ئەبات، ئیتر چاوی ئێوە بە دەردی چی ئەخوات؟ ئەکرێ لەبەر چاوی تۆ یان قاچی پیرەپیاو لەم ڕێیە دەست هەڵگرین؟»
دەنگێک لە بەینی خەڵکەکە بڵاو بۆوە کە وتی: «درۆ ئەکات! پیرەپیاو درۆ ئەکات! ئەو تەنها وا نیشان ئەدات تا بتوانی بگەڕێتەوە.»
بێژەر دووبارە وتی :«برایان، بهێڵن تا هەر کەس نایهەوێ لە ماڵی خۆی دوور وەکەوێ، بە جێی سکاڵا و هارووژاندنی ئەوانی دیکە، بگەڕێتەوە. تا ئەو شوێنەی بە من پەیوەندی هەیە گ، من ئەمهەوێ دوا ئەم ڕێبەرە خۆشەویستە کەوم تا کاتێک کە گیان لە جەستەما مابێت!»
هەموو یەک دەنگ وتیان: «هەموومان بە دوای ئەچین، هەموومان تا زیندووین دوای ئەو ئەکەوین!»
بەڵام ڕێبەر بێدەنگ بوو. خەڵکەکە ئەویان دی وە بە چرپەوە وتیان: «ئەو چوەتە ناو فکرەوە!»
«ئەو پیاوێکی ژیرە!»
«تماشای ناو چاوانی کە!»
«وە هەموو کات توڕە!»
«بە سام!»
«ئەو ئازایە! ئەمە لە هەموو شتێکی ئەو دیارە!»
«ئەو بەربەستەکان، دڕکەکان، پەلەکان زۆر بە باشی ئەکێڵی. بە شێوازێکی توڕەوە لە گۆچانەکەی ئەدات، هیچ شتێک ناڵێ وە ئەبێ ئێوە هەوڵ بدەن تا بزانن چی لە مێشکی دایە.»