کوردیی

ڕادۆئە دۆمانوویچ (16 فۆریە 1873 – 17 ئاگۆست 1908) نووسەر، ڕۆژنامەوان وە مامۆستای سیربیستانی بوو، بە ناوبانگترین چیڕۆکی کورتی ئینتقادی ئەو بوو.

رادۆئە دۆمانوویچ لە گوندی ئوسیشتە لە سیربیستان ناوەراست لە دایک بوو. ئەو دەورانی مامناوەندی لە کراگۆئواچ وە کۆلێجی فەلسەفەی زانکۆی بیلگڕادی تێپەڕ کردوە وە لەوێ زمان وە مێژووی سیربی فێر بوو. لە ساڵی 1895 تا 1898 دۆمانوویچ لە باشووری سیربیستان مامۆستای زمان وە مێژووی سیربی بوو.

لە دەورانی مامۆستایی دەستی کرد بە نووسین یەکەمین چیڕۆکی ڕێئاڵیستی. بە هۆی پشتگیری لە حیزبی بەرامبەر، کارەکەی لە دەست دا وە لەگەڵ بنەماڵەی چوون بۆ بیلگڕادی. لە بیلگراد، ئەو لە ڕۆژنامە جۆراوجۆرەکانی سیاسی و ئەدەبی، نووسینی مەقالەی سیاسی وە چیڕۆکی ڕەخنەگرانە دەستی بە کار کرد وە فێڵ و تەڵەکەکانی ڕژیمی حاکمی راستەوخۆ ئەخستە بەر هێرش. بە ناوبانگ بوونی رادۆئە بە بڵاوکردنەوەی بە ناوبانگترین بەسەرهاتەکانی وەکوو «ڕێبەر» (1901) وە «ئۆسترادیا» (1902) ڕووی دا. ئەو بە هۆی تێبینینی پێکنەهاتوو لەگەڵ حوکمەت، وەک یەکێک لە دژە راستەقینەکانی سیلسیلەی ئۆبرنۆیچ وە ڕژیمی زاڵمی ئەو ناسرا.

بە دوا هێرشی ناوخۆی 1903 وە گۆرانی ڕژیم، دۆمانوویچ لە ویزارەتی پەروەردە، نامەیێکی وەرگرت وە حوکمەتی تازە ئیزنی پی دا بۆ یەک ساڵ تەخەسوس بۆ ئاڵمان بچێت، کە لە مونیخ ئەو کاتەی تێپەڕ کرد. لە دوا گەرانەوەی بۆ سیربیستان، رادۆئە خۆی وەکوو کەسێکی بێ ئومێد وە بێ هیچ شانسێکی راستەقینە بۆ ژیان لە کۆمەڵگا دۆزیەوە. ئەو ڕۆژنامەی حەفتانەی سیاسی خۆی بە ناوی «ئوسترادیا» رێک خست، کە لە ئەو ڕۆژنامە ئیدانەی بە ڕەخنە گرتن لە لاوازی دێمۆکراسی تازە دا، بەڵام نووسینی ئەو ئیتر وەک جاران قوەتی نەبوو.

رادۆئە دۆمانوویچ لە دوا کاتێکی زۆر لە بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی خراپی ڕیخۆڵە وە سێل، نیو کاتژمێر لە دوا نیوەشەوی 17 ئاگۆستی 1908، لە تەمەنی 35 ساڵی گیانی لە دەست دا. بەرهەمە بەڵاونەکراوەکانی ئەو لە شەری جیهانی یەکەم لە بەین چوو. بە هۆی ڕۆڵی گرینگ لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ئیستبدادی وە هەستی شۆخی بازی، باشترین نووسەر لە بواری پێکەنین لەڵسیربیستان لە سەرەتای سەدەی 21 ناسرا.

بەرهەمە ئەدەبیەکان

هەندێک لە بە ناوبانگترین بەرهەمەکانی رادۆئە دۆمانوویچ بریتین لە:

1898 ،شەیتان •
1898 ،خەلاس بوونی هەستەکان •
1901 ،ڕێبەر •
1901 ،کرالۆیۆیچ ماڕکۆ بۆ دووهەمین جار لە ناو سیربەکان •
1902 ،بەحری مردوو •
1902 ،تێگەیشتوویی یەک مانگای سیربی مەعموولی •
1902 ،ئۆسترادیا •

پڕۆژەی «رارۆئە دۆمانوویچ» بە دەستی وڵادیمیر شیوانۆویچ، ئەندازیار کەیفی وە عەلاقەمەند بە ئەدەبیات، بە ئامانجی دیجیتاڵ کردنی بەرهەمە کامڵەکانی نووسەری سیربیستانی، ڕادۆئە دۆمانوویچ وە ئیمکانی دانان بۆ خوێنەران لە تەواوی وشەکان بۆ خوێندنی بەرهەمە راستەقینەکان وە وەرگیراوەکان، ئەنجام ئەبێت. بەسەرهاتی خواروو تایبەت بە پرڕۆژەی وەرگێراوەیە، وە بۆ یەکەم جار لێرە بڵاو ئەکرێتەوە.

1901 ،ڕێبەر

بۆ پڕۆژەی رادۆئە دۆمانوویچ وەرگێراوە بە زەمانی کۆردی وه بە دەستیئەحمەد ڕزا فازڵی کیا وه سەعدی رەسووڵی.

 

 


[Contents of this biographical reference page were written for the “Radoje Domanović” Project with the goal of promoting the life and works of the famous Serbian satirist, Radoje Domanović, and are released into public domain. Editor]

%d bloggers like this: