(3/3) ڕێبەر
بەم شێوازە ڕۆژی یەکەم تەواو بوو وە ڕۆژەکانی دیکەش هەر بەم شێوە تێپەڕ بوون. هیچ ڕووداوێک جگە لە ڕووداوی هیچ و پووچ ڕووی نەدا؛ ئەوان کەوتنە ناو چاڵێکەوە وە لە ناو قوڕاوێک چەقین وە دڕک و داڵێکی زۆریان تێپەڕ کرد وە قاچیان لەسەر دڕک دائەنا. دەست و پێی زۆریان شکا بوو وە هەندێک سەریان ئازاری کێشابوو. بەڵام ئەو هەموو ناخۆشیەیان تەحەمول ئەکرد. چەند پیاوی پیر لە ڕێدا مانەوە وە مردن. بێژەرەکان وتیان:«ئەوان لە کۆتایی دا ئەمردن، لە ماڵەوە یان خود لە ناو ڕێ!» وە ئەوانی دیکەیان بۆ پێوانی ڕێکە تەشویق ئەکرد. چەند دانە منداڵی یەک دوو ساڵە مردن. دایک و باوکیان بە سەیرێکی زۆرەوە خەمی خؤیان ئەشاردەوە. چونکە ئەمە ویستی خوا بوو. بێژەرەکان دووبارە ئەوانیان دڵگەرم ئەکرد:«هەر چی منداڵ چکۆلەتر بێت، خەمی لە دەست دانی کەمترە. خوا بکات دیاک وە باوک هەرگیز منداڵەکەی لە کاتێک دا کە بۆ زەواج ئامادەیە لە دەست نەدات. ئەگەر ئەم مناڵانە ژیانیان وا بوایە، باشتر کە زووتر مردن، واتە نابێ زۆر خەفختیان بۆ بخون.». هەندێک دەڕۆیان لە دەودی سەریان پێچایوو وە لە سەر برینەکەیان مەڵهەمیان دانابوو وە هەندێکی زۆر دەستیان بە پەڕۆ لە ملیان پێچابوو. هەموو لیباسی دڕاویان لەبەردا بوو وە بریندار بوون. بەڵام بەم شێوە هەر بە دڵگەرمی بەرەو پێشەوە ئەڕۆشتن. تەحەمولی هەموو ئەمانە راحەتتر بوو ئەگەر چەند جار برسییایەتی زۆری بۆ نەهێنانایە. بەڵام ئەوان ئەبووایە هەر بڕۆشتنایە.
یەک ڕۆژ ڕووداوێکی گرینگتر ڕووی دا.
ڕێبەر لە حاڵێکدا کە بە هۆی ئازاترین پیاوانی گرووپەکە (دوو کەس لەوان ون بووبوون، وە هیچ کەس نەیئەزانی کە لە کوێن. زۆربەی خەڵک باوەڕیان وا بوو کە ئەوان بە ئامانجی خۆیان خیانەتیان کردوە وە رایان کردوە. بێژەریش قسەهایێکی لە بارەی خیانەتی شەرماوەری ئەوان کرد. تەنها چەند کەس باوەڕە بوون کە ئەم دوو کەسە لە ڕێدا گیانیان لە دەست داوە بەڵام ئەوان ڕا و نەزەری خۆیان نەوت تا ئەوانی دیکەش نەهارووژێنن) دەور وە بەری گیرابوو، پێشتر لە هەموان ئەڕوشت.
ئەوانی دیکە لە ناو سەف وە لە پشت سەریانەوە بوون. یەکتووپڕ دۆڵێکی بەردینی زۆر گەورە وە قووڵیان دی. یەک لێواری مەترسیدار! لێژایی ئەو شوێنە وەها بوو کە نەیان ئەوێرا تەنانەت یەک هەنگاو بەرەو پێشەوە برۆن. تەنانەت ئازاترینەکانیش مابوونەوە وە تماشای ڕێبەریان کرد. بە تووڕەیی، لە ناو قووڵایی فکردا، بوێرانە چوە پێش وە بە شێوازی خۆی یەکەم بە لای راست وە پاشان بە لای چەپ بە گۆچانەکەی دای لە بەردەکە.زۆریان وتیان کە هەمووی ئەمانە هۆکاری ئەوەیە کە ئێستاش بوێرە و لێهاتویی ماوە. نە تماشای کەسی کرد وە نە هیچی وت. هەرچی زۆرتر بە لێژاییەکەوە نزیکتر ئەبۆوە، هیچ دەموچاوی ڕەنگی نەکۆری وە ترسی نەبوو. تەنانەت بوێرترین پیاوان وەک مردوو رەنگیان نمابوو، بەڵام خۆ کەس نەی ئەوێرا ڕێبەر ئاگادار بکاتەوە. دوو هەنگاوی دیکە ڕۆشت وە لە لێواری لێژاییەکەوە بوو، هەموو لە ترسا بە دەمووچاوێکی ڕەنگ پڕیو وە چاوانێکی باز بەرزان. ئازاترین پیاوەکان تەنها یەک هەنگاو لە ڕێبەر دوور بوون تا ئەگەر قاچی لەخزی زوو بیگرنەوە تەنانەت ئەگەر ڕێبەرەکەیان ئەم کارە بێ ئەدەبانە بزانێت. لە هەنگاوی دووهەمدا ڕێبەر کەوتە ناو دۆڵەکە وە، هەموو هاواریان کرد، ئەو دەستی درێژ کرد وە دەستی یەکێک لەو پیاوانەی گرت وە هاتە سەر، لەم کاتەدا هەندێک ترسان وە رایان کرد.
بێژەر دەستی بە ئامۆژگاری کردن کرد تا بەردەوام ئەم خەڵکە لە سەر نەزەریان بهێڵێتەوە «دەست ڕاگرن، برایان! ئەم فڕکەفڕکە بۆ چیە؟ ئاوا بە قەولی خۆتان وەفا ئەکەن؟ ئێمە ئەبێ دوا ئەم پیاوە ژیرە کەوین، چونکە ئەو ئەزانی کە چی بکات. ئەو ئەوکارە لەبەر هەمووان ئەنجام ئەدات. هەموومان لە دوا ئەو ئەچینە پێش. ئەمە گەورەترین وە ڕەنگە ئاخرین مەترسی وە ئاخرین بەربەستمان بێت. کێ ئەزانێت؟ ڕەنگە لەو بەری ئەم دۆڵە وڵاتێکی خۆش و پر بەرەکەتی لێ بێت کە خوا بۆ ئێمەی دا ناوە. بڕۆنە پێشەوە! بێ فیداکاری بە شوێنێک ناگەین.» ئەویش دوو هەنگاو چوە پێش وە لە ناو دۆڵەکە ون بوو. ئازاترین پیاوان بە دوایا ڕۆشتن وە پاشان هەموو ڕۆشتن.
لە ناو لێژایی ئەم دۆڵە گەورەدا دەنگی ماڵە و هاوار و سکاڵا دەنگی ئەداوە.یەکێک سوێندی ئەخوارد کە هیچ کەس هەرگیز زیندوو نامێنێت، چی بگا بەوەی کە ئازادی نەگات وە دووبارە بتوانێ ئیدامە بدات. بەڵام مرۆڤ مەخڵووقیکی سەخت گیانە. ڕێبەر دووبارە شانسی هێنا. ئەو لە پەلی دڕکەکانەوە هەڵواسرابوو تا ئازادی نەگات. ئەو توانی خۆی کۆ بکاتەوە وە لەو بەری دۆڵەکەوە بچێتە سەر. لە حاڵێکدا کە لە ناو ئەو هەموو ناڵە و گریانە ساکت بوو، چەند کەس کە بریندار بووبوون یان ئازاریان گێشتبوو، دەستیان کرد بە نفرین کردنی، بەڵام ئەو بۆی موهیم نەبوو. کەسانێک کە وەک ڕێبەر ئازاریان نەگێشتبوو، توانیان خۆیان کۆ وەکەن وە لە دۆڵەکەوە بچنە سەر. هەندێک دەمووچاویان شکا بوو وەها کە خوێن دەمووچاوی شاردبۆوە. جگە لە ڕێبەر کەس سالم نەبوو، هەموو بە توڕییەوە تەماشایان ئەکرد وە ئەیان ناڵاند، بەڵام ئەو تەنانەت سەری بەرز نەکردەوە. ئەو بێدەنگ بوو وە شێوازی یەک حەکیمی دانای گرتە بەر.
بڕێک کات تێپەڕ بوو. ژمارەی کۆچکردووان را بە ڕا کەمتر ئەبوو. هەر ڕۆژێک نەتیجەی خۆی بوو. هەندێک گرووپیان وێڵ کرد وە کرانەوە.
لە ژمارەی زۆریان کە سەرەتا دەستی پێ کردبوو، تەنها بیست کەس مابوونەوە. شێوازی ماندوو وە ژاکاویان ئاماژەی بە بێ ئومێدی، ماندوویی وە برسییایەتی ئەکرد، بەڵام هیچ کەس بە ئەندازەی یەک وشە قسەی نەکرد. ئەوان بە ئەندازەی ڕێبەری خۆیان بێ دەنگ بوون وە تەنها ئیدامەیان ئەدا. تەنانەت بێژەری وەزبەخش هەم نائومێدانە سەری تەکان ئەدا. ڕێ بەراستی سەخت بوو.
ژمارەیان هەر ڕۆژ کەمتر ئەبوو تا شوێنێک کە تەنها دە کەس مانەوە. ئەوان بە شێوازێکی هیلاک، بە جێی قسە کردن لەگەڵ یەک، تەنها سکاڵایان ئەکرد.
ئەوان زیاتر کە لە پیاوانی سالم بچن لە نووقسان ئەچوون. هەندێک گۆچانیان پێ بوو. هەندێک دەستیان بە پڕۆیێکەوە لە مایاتەوە پێچابوو وە لەسەر دەستیان مەڵهەمی زۆر هەبوو. تەنانەت ئەگەر بیانویستایە خۆبەخشی زیاتر ئەنجام بدەن، نەیان ئەتوانی چونکە جەستەیان شوێنێکی دیکەی بۆ برینی تازەی نەمابوو.
تەنانەت بەهێزترین و ئازاترینی ئەوان ئیمان وە ئوێدی خۆی لەدەست دابوو. بەڵام ئەوان بەردەوام هەوڵیان ئەدا. ئەوان سەرەڕای تێکۆشانی زۆر، ئازار وە ئێش ئیدامەیان ئەدا. چونکە ئەگەر ئەو کارەیان نەکردایە ڕێیەکیان بۆ تەحەمولی ئەو هەموو سەختە ئەبوو وە بۆ ماڵی خۆیان ئەگەرانەوە؟ کۆچ تەنها ڕێیگایان بوو.
بەیانی زوو بوو. بە شەلین لەسەر گۆچان ئەڕۆشتن. یەکتووپڕ دیتن کە ڕێبەر ئیتر لە پێش چاویان نیە. یەک هەنگاوی دیکەیان هەڵگرت وە هەموویان کەوتنە ناو دۆڵێکی دیکە.
هاواری ئێش و ناڵە دەنگی ئەداوە«ئاخ، قاچم! ئاخ، دەستم!». دەنگێکی کەم بیسترا کە ڕێبەری خۆشەویستی نفرین کرد بەڵام لە دوایی بێدەنگ بوو.
کاتێک هەتاو دەرکەوت، ڕێبەر دانیشتبوو، دروست وەک ئەو ڕۆژەی هەڵبژاردرابوو، کەمترین گۆرانکاری تیا نەبوو.
بێژەر لە دۆڵەکە چوە سەر وە بە دوای ئەو دوو کەسی دیکەش چوونە سەر. بە جەستەی بریندار و خوێناوی سەر وەڵگێرا تا ببینێ چەند کەس ماونەوە، بەڵام تەنها ئەو سێ کەسە مابوونەوە. ترس لە مردن وە نائومێدی دڵی ئەوانی پڕ کردبوو. مەنتەقەیێکی نەناسراو، پڕ لە تەپۆڵکە وە بردی گەورە بوو. شوێنێک کە رەنگە بۆ هیچ شوێنیکی دیکە ڕێی نەبێت. دوو ڕۆژی دیکە ئەوان گەیشتنە رێیک بەڵام سەویشسان تێپەڕ کرد چونکە ڕێبەر ئەوانی ڕێنمووۆ کرد بۆ ئەو بەری ڕێکە.
ئەوان سەبارەت بە زۆرێک لە هاوڕێیان وە خزمەکانیان کە لەم کۆچە ترسناکە مردبوون، فکریان ئەکردەوە. خەمێکی زۆرتر لە ئێشی جەستەی فەلەجبوویان ئەوانی ترساند. ئەوان بە چاوی خۆیان شاهیدی لە ناو چوونی خۆیان بوون.
بێژەر چوو بوو لای ڕێبەر وە بە دەنگێکی ماندوو وە لەرزان، بی ئومێدی وە ناخۆشی دەستی کرد بە قسە.
«ئێستا ئەچین بۆ کوێ؟»
ڕێبەر بێ دەنگ بوو.
«ئەمەت بۆ کوێ هێناوە وە بۆ کوێمان ئەبەی؟ ئێمە خۆمان وە ماڵ و منڵمان لە ژێر ئەمری تۆ داناوە وە دوا ئێوە کەوتووین وە ماڵ و گۆری باب و باپیرانی خۆمان وێڵ کردوە بەم ئووێدە کە بتوانین خۆمان لە وێرانی لەو شوێنە وشکە نەجات بدەین. بەڵام ئێوە ئێمەتان بە شێوازێکی خراپتر لە ناو برد. دووسەد خانەوادە لە پشت سەرتانەوە بوون وە ئێستا تماشا بکەن وە ببینن کە چەند کەس هەن.»
ڕێبەر بێ ئەوەی کە سەری بەرز وەکا پێی سەیر بوو وە پرسی: «واتە هەموو لێرە نین؟»
«چۆن ئەتوانی ئەو پرسیارە بکەی؟ تماشا سەرەوە بکە و ببینە! حسێب بکە کە چەند کەس لە ئێمە لەم کۆچە ناخۆشە ماوینەوە! تماشا شێوازی ئێمە بکەن! ئەی کاش بمردینایە بەڵام ئاوا فەلەج نەبووینایە.»
«ناتوانم تماشات کەم!»
«بۆچی؟»
«من کوێرم.»
هەموو تێکرا بێدەنگ بوون.
«لە کاتی کۆچدا چاوتان لە دەست داوە؟»
«من کوێر بە دایک بووم!»
هەر سێکیان نائومێدانە سەریان دا خست.
بای پاییزی بەشێوازێکی سەرسامئاوەر لە بەینی کێوەکان تێپەڕ بوو وە گەڵا زەردە بووەکانی هێنایە خوار. تەم و مژ لەسەر تەپۆڵکەکان شاردراوە وە باڵی قەلەکان لە بەینی هەوای سارد و تەموومژاوی لە یەک ئەدات و دەنگی خراپی ئەم باڵندانە ئەهات. هەتاو لە پشتی ئەو هەورانەی کە هاوڕیان ئەخوارد و دورتر وە دورتر ئەکەوتنەوە، ون بووبوو.
ئەم سێ کەسە بە تەواوی ترسابوون وە تەماشای یەکیان ئەکرد.
یەکێکیان بە شێوازێکی ناباوەرانە پرسی: «ئێستا بۆ کوێ ئەتوانین بچین؟»
«ئێمە نازانین!»
لە بیگڕاد، ساڵی 1901
بۆ پڕۆژەی رادۆئە دۆمانوویچ وەرگێراوە بە زەمانی کۆردی وه بە دەستیئەحمەد ڕزا فازڵی کیا وه سەعدی رەسووڵی، ساڵی 2021