Tag Archive | سهرۆک

(3/3) ڕێبەر

(سەفحەی قەبلی)

بەم شێوازە ڕۆژی یەکەم تەواو بوو وە ڕۆژەکانی دیکەش هەر بەم شێوە تێپەڕ بوون. هیچ ڕووداوێک جگە لە ڕووداوی هیچ و پووچ ڕووی نەدا؛ ئەوان کەوتنە ناو چاڵێکەوە وە لە ناو قوڕاوێک چەقین وە دڕک و داڵێکی زۆریان تێپەڕ کرد وە قاچیان لەسەر دڕک دائەنا. دەست و پێی زۆریان شکا بوو وە هەندێک سەریان ئازاری کێشابوو. بەڵام ئەو هەموو ناخۆشیەیان تەحەمول ئەکرد. چەند پیاوی پیر لە ڕێدا مانەوە وە مردن. بێژەرەکان وتیان:«ئەوان لە کۆتایی دا ئەمردن، لە ماڵەوە یان خود لە ناو ڕێ!» وە ئەوانی دیکەیان بۆ پێوانی ڕێکە تەشویق ئەکرد. چەند دانە منداڵی یەک دوو ساڵە مردن. دایک و باوکیان بە سەیرێکی زۆرەوە خەمی خؤیان ئەشاردەوە. چونکە ئەمە ویستی خوا بوو. بێژەرەکان دووبارە ئەوانیان دڵگەرم ئەکرد:«هەر چی منداڵ چکۆلەتر بێت، خەمی لە دەست دانی کەمترە. خوا بکات دیاک وە باوک هەرگیز منداڵەکەی لە کاتێک دا کە بۆ زەواج ئامادەیە لە دەست نەدات. ئەگەر ئەم مناڵانە ژیانیان وا بوایە، باشتر کە زووتر مردن، واتە نابێ زۆر خەفختیان بۆ بخون.». هەندێک دەڕۆیان لە دەودی سەریان پێچایوو وە لە سەر برینەکەیان مەڵهەمیان دانابوو وە هەندێکی زۆر دەستیان بە پەڕۆ لە ملیان پێچابوو. هەموو لیباسی دڕاویان لەبەردا بوو وە بریندار بوون. بەڵام بەم شێوە هەر بە دڵگەرمی بەرەو پێشەوە ئەڕۆشتن. تەحەمولی هەموو ئەمانە راحەت‌تر بوو ئەگەر چەند جار برسییایەتی زۆری بۆ نەهێنانایە. بەڵام ئەوان ئەبووایە هەر بڕۆشتنایە.

یەک ڕۆژ ڕووداوێکی گرینگتر ڕووی دا.

ڕێبەر لە حاڵێکدا کە بە هۆی ئازاترین پیاوانی گرووپەکە (دوو کەس لەوان ون بووبوون، وە هیچ کەس نەیئەزانی کە لە کوێن. زۆربەی خەڵک باوەڕیان وا بوو کە ئەوان بە ئامانجی خۆیان خیانەتیان کردوە وە رایان کردوە. بێژەریش قسەهایێکی لە بارەی خیانەتی شەرماوەری ئەوان کرد. تەنها چەند کەس باوەڕە بوون کە ئەم دوو کەسە لە ڕێدا گیانیان لە دەست داوە بەڵام ئەوان ڕا و نەزەری خۆیان نەوت تا ئەوانی دیکەش نەهارووژێنن) دەور وە بەری گیرابوو، پێشتر لە هەموان ئەڕوشت.

ئەوانی دیکە لە ناو سەف وە لە پشت سەریانەوە بوون. یەکتووپڕ دۆڵێکی بەردینی زۆر گەورە وە قووڵیان دی. یەک لێواری مەترسیدار! لێژایی ئەو شوێنە وەها بوو کە نەیان ئەوێرا تەنانەت یەک هەنگاو بەرەو پێشەوە برۆن. تەنانەت ئازاترینەکانیش مابوونەوە وە تماشای ڕێبەریان کرد. بە تووڕەیی، لە ناو قووڵایی فکردا، بوێرانە چوە پێش وە بە شێوازی خۆی یەکەم بە لای راست وە پاشان بە لای چەپ بە گۆچانەکەی دای لە بەردەکە.زۆریان وتیان کە هەمووی ئەمانە هۆکاری ئەوەیە کە ئێستاش بوێرە و لێهاتویی ماوە. نە تماشای کەسی کرد وە نە هیچی وت. هەرچی زۆرتر بە لێژاییەکەوە نزیکتر ئەبۆوە، هیچ دەموچاوی ڕەنگی نەکۆری وە ترسی نەبوو. تەنانەت بوێرترین پیاوان وەک مردوو رەنگیان نمابوو، بەڵام خۆ کەس نەی ئەوێرا ڕێبەر ئاگادار بکاتەوە. دوو هەنگاوی دیکە ڕۆشت وە لە لێواری لێژاییەکەوە بوو، هەموو لە ترسا بە دەمووچاوێکی ڕەنگ پڕیو وە چاوانێکی باز بەرزان. ئازاترین پیاوەکان تەنها یەک هەنگاو لە ڕێبەر دوور بوون تا ئەگەر قاچی لەخزی زوو بیگرنەوە تەنانەت ئەگەر ڕێبەرەکەیان ئەم کارە بێ ئەدەبانە بزانێت. لە هەنگاوی دووهەمدا ڕێبەر کەوتە ناو دۆڵەکە وە، هەموو هاواریان کرد، ئەو دەستی درێژ کرد وە دەستی یەکێک لەو پیاوانەی گرت وە هاتە سەر، لەم کاتەدا هەندێک ترسان وە رایان کرد.

بێژەر دەستی بە ئامۆژگاری کردن کرد تا بەردەوام ئەم خەڵکە لە سەر نەزەریان بهێڵێتەوە «دەست ڕاگرن، برایان! ئەم فڕکەفڕکە بۆ چیە؟ ئاوا بە قەولی خۆتان وەفا ئەکەن؟ ئێمە ئەبێ دوا ئەم پیاوە ژیرە کەوین، چونکە ئەو ئەزانی کە چی بکات. ئەو ئەوکارە لەبەر هەمووان ئەنجام ئەدات. هەموومان لە دوا ئەو ئەچینە پێش. ئەمە گەورەترین وە ڕەنگە ئاخرین مەترسی وە ئاخرین بەربەستمان بێت. کێ ئەزانێت؟ ڕەنگە لەو بەری ئەم دۆڵە وڵاتێکی خۆش و پر بەرەکەتی لێ بێت کە خوا بۆ ئێمەی دا ناوە. بڕۆنە پێشەوە! بێ فیداکاری بە شوێنێک ناگەین.» ئەویش دوو هەنگاو چوە پێش وە لە ناو دۆڵەکە ون بوو. ئازاترین پیاوان بە دوایا ڕۆشتن وە پاشان هەموو ڕۆشتن.

لە ناو لێژایی ئەم دۆڵە گەورەدا دەنگی ماڵە و هاوار و سکاڵا دەنگی ئەداوە.یەکێک سوێندی ئەخوارد کە هیچ کەس هەرگیز زیندوو نامێنێت، چی بگا بەوەی کە ئازادی نەگات وە دووبارە بتوانێ ئیدامە بدات. بەڵام مرۆڤ مەخڵووقیکی سەخت گیانە. ڕێبەر دووبارە شانسی هێنا. ئەو لە پەلی دڕکەکانەوە هەڵواسرابوو تا ئازادی نەگات. ئەو توانی خۆی کۆ بکاتەوە وە لەو بەری دۆڵەکەوە بچێتە سەر. لە حاڵێکدا کە لە ناو ئەو هەموو ناڵە و گریانە ساکت بوو، چەند کەس کە بریندار بووبوون یان ئازاریان گێشتبوو، دەستیان کرد بە نفرین کردنی، بەڵام ئەو بۆی موهیم نەبوو. کەسانێک کە وەک ڕێبەر ئازاریان نەگێشتبوو، توانیان خۆیان کۆ وەکەن وە لە دۆڵەکەوە بچنە سەر. هەندێک دەمووچاویان شکا بوو وەها کە خوێن دەمووچاوی شاردبۆوە. جگە لە ڕێبەر کەس سالم نەبوو، هەموو بە توڕییەوە تەماشایان ئەکرد وە ئەیان ناڵاند، بەڵام ئەو تەنانەت سەری بەرز نەکردەوە. ئەو بێدەنگ بوو وە شێوازی یەک حەکیمی دانای گرتە بەر.

بڕێک کات تێپەڕ بوو. ژمارەی کۆچکردووان را بە ڕا کەمتر ئەبوو. هەر ڕۆژێک نەتیجەی خۆی بوو. هەندێک گرووپیان وێڵ کرد وە کرانەوە.

لە ژمارەی زۆریان کە سەرەتا دەستی پێ کردبوو، تەنها بیست کەس مابوونەوە. شێوازی ماندوو وە ژاکاویان ئاماژەی بە بێ ئومێدی، ماندوویی وە برسییایەتی ئەکرد، بەڵام هیچ کەس بە ئەندازەی یەک وشە قسەی نەکرد. ئەوان بە ئەندازەی ڕێبەری خۆیان بێ دەنگ بوون وە تەنها ئیدامەیان ئەدا. تەنانەت بێژەری وەزبەخش هەم نائومێدانە سەری تەکان ئەدا. ڕێ بەراستی سەخت بوو.

ژمارەیان هەر ڕۆژ کەمتر ئەبوو تا شوێنێک کە تەنها دە کەس مانەوە. ئەوان بە شێوازێکی هیلاک، بە جێی قسە کردن لەگەڵ یەک، تەنها سکاڵایان ئەکرد.

ئەوان زیاتر کە لە پیاوانی سالم بچن لە نووقسان ئەچوون. هەندێک گۆچانیان پێ بوو. هەندێک دەستیان بە پڕۆیێکەوە لە مایاتەوە پێچابوو وە لەسەر دەستیان مەڵهەمی زۆر هەبوو. تەنانەت ئەگەر بیانویستایە خۆبەخشی زیاتر ئەنجام بدەن، نەیان ئەتوانی چونکە جەستەیان شوێنێکی دیکەی بۆ برینی تازەی نەمابوو.

تەنانەت بەهێزترین و ئازاترینی ئەوان ئیمان وە ئوێدی خۆی لەدەست دابوو. بەڵام ئەوان بەردەوام هەوڵیان ئەدا. ئەوان سەرەڕای تێکۆشانی زۆر، ئازار وە ئێش ئیدامەیان ئەدا. چونکە ئەگەر ئەو کارەیان نەکردایە ڕێیەکیان بۆ تەحەمولی ئەو هەموو سەختە ئەبوو وە بۆ ماڵی خۆیان ئەگەرانەوە؟ کۆچ تەنها ڕێیگایان بوو.

بەیانی زوو بوو. بە شەلین لەسەر گۆچان ئەڕۆشتن. یەکتووپڕ دیتن کە ڕێبەر ئیتر لە پێش چاویان نیە. یەک هەنگاوی دیکەیان هەڵگرت وە هەموویان کەوتنە ناو دۆڵێکی دیکە.

هاواری ئێش و ناڵە دەنگی ئەداوە«ئاخ، قاچم! ئاخ، دەستم!». دەنگێکی کەم بیسترا کە ڕێبەری خۆشەویستی نفرین کرد بەڵام لە دوایی بێدەنگ بوو.

کاتێک هەتاو دەرکەوت، ڕێبەر دانیشتبوو، دروست وەک ئەو ڕۆژەی هەڵبژاردرابوو، کەمترین گۆرانکاری تیا نەبوو.

بێژەر لە دۆڵەکە چوە سەر وە بە دوای ئەو دوو کەسی دیکەش چوونە سەر. بە جەستەی بریندار و خوێناوی سەر وەڵگێرا تا ببینێ چەند کەس ماونەوە، بەڵام تەنها ئەو سێ کەسە مابوونەوە. ترس لە مردن وە نائومێدی دڵی ئەوانی پڕ کردبوو. مەنتەقەیێکی نەناسراو، پڕ لە تەپۆڵکە وە بردی گەورە بوو. شوێنێک کە رەنگە بۆ هیچ شوێنیکی دیکە ڕێی نەبێت. دوو ڕۆژی دیکە ئەوان گەیشتنە رێیک بەڵام سەویشسان تێپەڕ کرد چونکە ڕێبەر ئەوانی ڕێنمووۆ کرد بۆ ئەو بەری ڕێکە.

ئەوان سەبارەت بە زۆرێک لە هاوڕێیان وە خزمەکانیان کە لەم کۆچە ترسناکە مردبوون، فکریان ئەکردەوە. خەمێکی زۆرتر لە ئێشی جەستەی فەلەجبوویان ئەوانی ترساند. ئەوان بە چاوی خۆیان شاهیدی لە ناو چوونی خۆیان بوون.

بێژەر چوو بوو لای ڕێبەر وە بە دەنگێکی ماندوو وە لەرزان، بی ئومێدی وە ناخۆشی دەستی کرد بە قسە.

«ئێستا ئەچین بۆ کوێ؟»

ڕێبەر بێ دەنگ بوو.

«ئەمەت بۆ کوێ هێناوە وە بۆ کوێمان ئەبەی؟ ئێمە خۆمان وە ماڵ و منڵمان لە ژێر ئەمری تۆ داناوە وە دوا ئێوە کەوتووین وە ماڵ و گۆری باب و باپیرانی خۆمان وێڵ کردوە بەم ئووێدە کە بتوانین خۆمان لە وێرانی لەو شوێنە وشکە نەجات بدەین. بەڵام ئێوە ئێمەتان بە شێوازێکی خراپتر لە ناو برد. دووسەد خانەوادە لە پشت سەرتانەوە بوون وە ئێستا تماشا بکەن وە ببینن کە چەند کەس هەن.»

ڕێبەر بێ ئەوەی کە سەری بەرز وەکا پێی سەیر بوو وە پرسی: «واتە هەموو لێرە نین؟»

«چۆن ئەتوانی ئەو پرسیارە بکەی؟ تماشا سەرەوە بکە و ببینە! حسێب بکە کە چەند کەس لە ئێمە لەم کۆچە ناخۆشە ماوینەوە! تماشا شێوازی ئێمە بکەن! ئەی کاش بمردینایە بەڵام ئاوا فەلەج نەبووینایە.»

«ناتوانم تماشات کەم!»

«بۆچی؟»

«من کوێرم.»

هەموو تێکرا بێدەنگ بوون.

«لە کاتی کۆچدا چاوتان لە دەست داوە؟»

«من کوێر بە دایک بووم!»

هەر سێکیان نائومێدانە سەریان دا خست.

بای پاییزی بەشێوازێکی سەرسام‌ئاوەر لە بەینی کێوەکان تێپەڕ بوو وە گەڵا زەردە بووەکانی هێنایە خوار. تەم و مژ لەسەر تەپۆڵکەکان شاردراوە وە باڵی قەلەکان لە بەینی هەوای سارد و تەموومژاوی لە یەک ئەدات و دەنگی خراپی ئەم باڵندانە ئەهات. هەتاو لە پشتی ئەو هەورانەی کە هاوڕیان ئەخوارد و دورتر وە دورتر ئەکەوتنەوە، ون بووبوو.

ئەم سێ کەسە بە تەواوی ترسابوون وە تەماشای یەکیان ئەکرد.

یەکێکیان بە شێوازێکی ناباوەرانە پرسی: «ئێستا بۆ کوێ ئەتوانین بچین؟»

«ئێمە نازانین!»

 

لە بیگڕاد، ساڵی 1901
بۆ پڕۆژەی رادۆئە دۆمانوویچ وەرگێراوە بە زەمانی کۆردی وه بە دەستیئەحمەد ڕزا فازڵی کیا وه سەعدی رەسووڵی، ساڵی 2021

(2/3) ڕێبەر

(سەفحەی قەبلی)

بۆ بەیانی ئەوانه‌یی وا دڵی رویشتن‌یان بو خڕ بونو. زۆرتر له دووسەد بنەماڵە هاتن. بەسچەندماڵ ماوبون هەتا له ماڵه کۆنە‌کان مۆراقبەتبکەن.

چاولە ئەم خەڵکیداماودەکرد که ئاوا بۆ خاتری ئیشکەساڵیناچار بوونوڵاتیخۆیانشۆێنی که دایک و بابەکانیان لەوه نەریانته قور به جی بیڵن، حیساننارەحەتدەکرد. دمو چاویان تیک چوبو خۆر سوتانبوی. ڕەنجیئەوساڵهپڕزەحمەتانەدەهاتو فکریان و ئێحساسه ناخۆشی بو بۆیان. لەمکاته نەختلانه هێوا دەگەڵ نارەحەتیه‌کیان تێکەڵ ببو. فرمیسک لە چاوی پیره پیاوه‌کان هاته خوار سەریخۆیانتکان دەدا جوره که داهاتووی باش‌یان نابێ. پیان خوشبوبرێکی زیاتر بمه‌ننو و هەرلێره له بین ام بەردانە بمرن به جیگای ئەوه بڕۆنشۆێنە باشتر بیبینن. زۆر لە ژنه‌کان به دەنگ بەرز دەگریان و دەگەڵ مردوکانیان خواحافیظی‌یان دەکرد.

بره له خەڵکه‌که گرکیانبوهێوا بدەنه ناو دڵیخەڵکو بۆیه به دەنگبەرز دیانکوت: «گەرەکتانه هەرلەمئیشکەساڵیە بمه‌ننو له ناو ئەم ماڵه ویرانانه؟»ئەگەر وایان نەیکوتبا ژنه‌کان و پیره پیاوه‌کان هەموو شته دەیان‌نا لەکۆڵ و دەیانهێنا.

لە ناو خەڵکەکە دەنگه دەنگ بوو. ژن و پیاو خۆیان نەدەگرت. منداڵ به کۆە دایکیانو له ناو بیشکا دەیا‌ن‌قیژاند. مەڕ و ماڵاتیش نارازی بوون. مانگای زۆریانپێنەبوو، گویرکه‌کان ناو خلکه‌کا بڵاو بونووئەسب لاوازو و کورک دار سەرێکیگەورەی بو و قاچی قەلەو، فەرشه قەدیمی و کیف و دو دانه تەلیسیان پیوه بەستبوو وای لێ هاتو به زووردەیتوانی بڕوا به ڕیگا..جاروو بار خەوەریئەبووە و دەنگی دەر ئەهات. ئەوانی تر باریان ئەنا له کەرەکان. مناله‌کان به پەتسەگەکانیانرا ئەکێشا. ئەوشته یزۆرئەبیسرا قسه کردنوو، دەنگه دەنگوو، بەنەفرەت کردن ، بێزاری و گریانوو حو حو کردنیسەگەکان بوو. چەند ڕایێکیش کەره کەئەی سە ڕاند. بەڵامگەورەکەیانقسەی نەئەکردوەکووئەوەیهییچ شتێک پەیوەندی بە ئەو نیه. تەواو وەکوو مرۆوێکی عاقلی راسته‌قینه!

ئەو هەر فکری ئەکردوو، بی‌دنگ و ژیر دانیشتبوو و جار و بار تفه‌کی ئەکرد. ئەمه تەواوی کاره‌کانی بوو. ئەم کاره عەجیب و غەریبانه ی ئەوەنه خۆشه‌ویستی کردبوو ناو خەڵکه‌کە حازر بوون بڕۆن ناو ئاو و ئاور . له ناو خەڵکه‌که ئەم قسانە ئەبیسرا:

«ئێمە ئەبێتخۆش حاڵ بین لە دۆزینی ئەم پیاوە. گەر خوای نەخواسه بێئەو رۆیشتباین بۆ جێگایێک بێ گوومانئەمردین. ئەوزۆر وریایه. من پیتان ئەڵێم ئه‌و بی دنگه هیشتا وشه‌یه‌کی نەکوتوە!»

دنکه‌کیان که به رێزەوەتەمەشایگەورەکەی ئەکرد وتی: «هەرکەس زۆر قسه بکاتناتوانیت فکر کاتەوە . بێ گوومانپیاوێکی وریایه، تەنیا فکر ئەکاتوو قسه ناکا.»

دانێک تر به شانازی وە تەمەشای گەورەکەی کرد وو وتی: «رێ نیشانی ئەمکۆمەڵەئاسایی نییه ! ئەوبیرووراکانی خۆی خر کاتەوەبەم خاترەبارێکی قوورس لەسەر شانیه‌تی.»

ئەوەڵ نەفەروتی: «ئیترکاتی رێ کەوتنە.»چەند ساتێکچا وەرێ مان بزانن کەسی تررایناگۆڕێت و دەگەڵ ئەواننایات. بەم خاترە کە هیچ کەس نەهات ئیترئەوانیش چاوەڕێنەمان.»

له سەرکردەپرسیاریان کرد: «رێ نەکەوین؟»

گەورەکەبێ قسه هەڵسیا.

پیاوه بوێرەکانخێراکۆ بوونەو له دەوریتاکوو له کاتیخەتەرهووشیار بن.

گەورەکەبه تووره‌یی، سەر به خوار، چەندهەنگاوێکی هەڵ گرت و گۆچانه‌کەی ڕێک ووپێک هەڵ‌سووڕاند. جەماعەت لەپشت سەری ڕی‌کەوتن و ئەیان‌وت: «بژی گەورەیئێمه!» چەند هنگاوه‌تری هەڵ گرتو دای به قه‌و مانەعه‌کا. زۆر عادی ڕاوستا و خەڵکه‌کیش ڕاوستان. بەڕێوبەر تۆزه چووە دواوو و دو سێ ڕاگوچانەکەی دا به قه‌و مانعه‌کا.

پرسیان: «گەرەکته چی بکەین؟»

هیچی نه‌کوت.

ئەوانه وا به دەور بەڕێوبەرڕاوستابون کوتیان: «چی بکەین؟ مانعه‌که ببڕن! ئەوە وا بکەین! مەگەر نابینن به گوچانکی ئیشاره دەکا ئەو کاره بکەین؟»

منداڵەکان هاتنه قسه دەستیان کێشا بۆدەرگای کە لە بەرامبەریان ڕاوستابو: «ئەمدەرگاکەئەوه لێرە بڕۆین …»

«بێدەنگ، بێدەنگ بن منداڵەکان!»

چەند ژن بێتاقەت بون و به نارەحەتیکوتیان: «خودایه یارمەتیمانن بدەیه، چخەبەره؟»

پیاوه‌کان کوتیان: «یەکوشه قسه‌یی نەکرد! ئەوەدەزانه چی بکەینمانەعەکان بدڕه‌نن.»

یەکتووپڕ دیوارەکەیان خراپ بوو، وەک بڵێی هیچی لێ نەبووبێ.

وە خەڵک لە پەنای دیوارەکەوە هاتوو چوویان ئەکرد.

بە سەختی سەد هەنگاو چووبوونە پێشەوە کە رێبەر بەسەر هەژگیکی گەورەدا کەوت وە وێستا. هەوڵێکی زۆری دا تا توانی خۆی بێنێتە دەرەوە وە پاشان دەستی پێ کرد بە لێدانی هەژگەکە بە گۆچانەکەی لە هەموو شوێنێکەوە. هیچ کەس تەکانی نەخوارد.

کەسانێک کە لە ناو خەڵکەکە بوون وتیان: «دووبارە چی ڕووی داوە؟»

کەسانێک کە لە دەوری ڕێبەر بوون هاواریان کرد: «ئەبێ ئەم هەژگە لە بنکەوە ببڕین».

مناڵ وە چەند کەسێکی دیکە وتیان: «هەندێک لەولاتر ڕێیەکی لێیە. لێرەوە نزیکە… بۆ ئەبێ لە ناو ئەم دڕک و هەژگانەوە تێپەڕ ببین؟»

ئەوان گاڵەیان بەو کەسانە کرد کە لە دەوری ڕێبەر بوون کە بۆچی بە جێی تێپەڕ بوون لە ڕێوە بە ناو هەژگ و دڕکدا تێپەڕ ئەبن!

ئەو کەسانەی کە لە دەوری ڕێبەر بوون وتیان: «ئێمە بە قەدەر ڕێبەرمان زانیاریمان نیە وە لە کوێوە بزانین کە ئەم ڕێیە ئێمە بە کوێ ئەگەیێنێ! هەموو ناتوانن ئەمر بکەن. ڕێبەر باشترین و ڕاست ترین شوێن ئەزانێت. ئەبێ هەژگ و دڕکەکان ببڕین!»

خەڵک خۆیان خوار کردەوە تا دڕک و هەژگی پەلەکانی شاتوو ببڕنەوە.

«ئاخ!»

یەکێک دڕک چووبوو بە ناو دەستی و یەکێکی دیکە دڕک چووبووە ناو دەموچاوی. بە هێزەکانی ئەم جەمعە کەمیان نەهێنا و وتیان: «برایان! ناکرێ هەموو شتێک لە بەرامبەر هیچ شتێک دا بە دەست بێت! بۆ سەرکەوتوو بوون ئەبێ خۆمان بخەینە ناو فشار.»

ئەوان لە دوا هەوڵێکی زۆر توانیان دڕک و هەژگەکان بشکێنن و بەرەو پێشەوە ڕێ بکەون.

لە دوا کەمێک هاتوو چوو، کەوتنە ناو دڕک و دارێکی پێچاوپێچ. ئەمەشیان ورد کرد وە شکاندیان و پاشان ئیدامەیان بە ڕێ پێوان کرد.

لە ڕۆژی یەکەم مەسیرێکی کەم ڕۆشتبوون چونکە ئەوان مەجبوور بوون لە چەند دانە بەربەستی وەک یەک تێپەڕ ببن. لە لایێکیش نان و چێشت کەم بوو چونکە هەندێک تەنها نانی وشک و کەمێک پەنیریان پێ بوو لە حاڵێک دا کە ئەوانی دیکە تەنها کەمێک نانی وشکیان بۆ تێر بوون هێنابوو. هەندێکیان تەنانەت هیچیان پێ نەبوو. بەڵام خۆشبەختانە هاوین بوو بە شێوازێک کە ئەوان جاروبار دارێکی میوەیان لە هەندێک شوێنی جیاواز ئەدۆزیەوە.

بە هەرحاڵ ئەگەر چی کە لە ڕۆژی یەکەم دا تەنها کەمێک ڕۆشتبوون بەڵام هەستی ماندوو بوونی زۆریان ئەکرد. هیچ خەتەرێکی گەورە وە هیچ ڕووداوێک ڕووی نەدا. لە راستیدا لە باسێکی ئاوا گەورەدا نابێ شتانێکی بچووک لە نەزەر بگیرێت؛ بۆ نموونە دڕک لە ناو چاوی ژنێک گیری کردبوو کە بە پڕۆیێکی تەڕ پۆشاندبووی. منداڵێک قاچی لە دارێک گیرا وە ئازاری گەییشت وە بە شەلە سەر ئەڕۆشت. پیرەپیاوێک لە سەر دڕکی شاتووەکە خزی وە مۆچی پێی پێچی خوارد. لە دوا ئەوەی پیوازیان لە سەر دانا، پیرەپیاو ئازایانە ئێشی تەحەمولی کرد وە بە گۆچانەوە، بە چالاکی لە پشت سەری ڕێبەری خۆی ئەشەلی وە بەرەو پێشەوە ئەڕۆشت. (لە راستیدا، چەند کەس وتیان کە پیرەپیاو سەبارەت بە مۆچی پێی دڕۆی وتوە، ئەو تەنها وا نیشانی ئەدا کە ئێشی هەیە چونکە پێی خۆش بوو بچێتەوە بۆ ماڵ.) هەر زوو، تەنها هەندێکی کەم بوون کە دڕک لە ناوشان یان دەموچاوی برینداریان نەبوو. پیاوان، دەموچاوی برینداری خۆیان بە گیان و دڵەوە تەحەمول ئەکرد لە حاڵێکدا کە ژنان هەر لەو کاتەدا کە لە ناو کۆمەڵی خۆیان تەنها ئەبوون، پێ بە پێی گریانی منداڵەکانیان، نفرینیان ئەکرد، چونکە ئەوان نەیان ئەزانی ئەم هەموو زەحمەتە پاداشێکی زۆری هەیە.

لە بەرامبەردا کە ئێش و بەدئیقباڵی بۆ ئەم کۆمەڵە هەبوو، هیچ ڕووداوێک بۆ ڕێبەر ڕووی نەدا. ئەگەر بمانەوێ کە ڕاستی بڵێین، ئەو زۆر چاوەدێری ئەکرا، بەڵام بەم حاڵەش، ئەم پیاوە وەکوو ئاوی خواردن شانسی چاکی هەبوو. لە یەکەم شەوی نیشتە جێ بوون، هەموو دووعایان خوێند و خوایان شکوور کرد کە لە سەفەری ئەمڕۆیان سەرکەوتوو بوون وە هیچ شتێک، تەنانەت بچووکترین بەدبەختی، بە ڕێبەر نەگەێشتبوو، لە پاشان یەکێک لە بەهێزترین پیاوان دەستی بە قسە کردن کرد. دەموچاوی بە هۆی دڕکی شاتوو بریندار بووبوو. بەڵام ئەو بێ باک بوو وە بەم حاڵەوە دەستی پێ کرد:

برایان سپاس بۆ خوا کە توانیمان ڕۆژی یەکەمی سەفەرەکەمان بە سەرکەوتوویی تێپەڕ بکەین. ئەم ڕێیە ئاسان نیە بەڵام ئەبێ تەحەمول کەین چونکە هەموومان ئەزانین کە ئەم ڕێیە ئێمە بەرەو خۆشبەختی ئەبات. هیوادارم کە خوا ڕێبەرەکەمان سڵامەت کات تا بەردەوام ڏێنموویمان کات.

یەکێک لە ژنەکان بە توڕەیێەوە وتی :«بەیانی ئەو چاوەی دیکەشم لە دەست ئەدەم ئەگەر وەک ئەمڕۆ وابێت!».

پەیرەپیاویش ئاماژەی بۆ قاچی کرد وە وتی :«تماشتی قاچم کەن!».

منداڵەکان بەردەوام ئەگەریان وە دایکەکانیان بە سەختی ئەیانتوانی ژیریان بکەنەوە تا گوێیان لە قسەی بێژەرەکان بێت.

بێژەر زۆر دوورە بوو وە وتی: «بەڵێ چاوەکەم دیکەشتان لە دەست ئەدەن، وە لەوانەیە هەردووکیان لە دەست بدەن! بەدبەختیێکی گەورە نیە کە ژنێک چاوی خۆی لە بەر هۆکارێکی ئاوا لە دەست بدات. ئێوە ئەبێ خەجاڵەت بکێشن! بەڕاست ئێوە لە فکری سڵامەتی منداڵەکانیان نین؟ وەرن با نیوەمانگ لەم ڕێیەدا لە ناو بچین. ئیتر فەرقێک ئەکات؟ یەک چاو چیە؟ کاتێک کەسێک ڕێبەری ئێمەیە وە ئێمە بەرەو خۆشبەختی ئەبات، ئیتر چاوی ئێوە بە دەردی چی ئەخوات؟ ئەکرێ لەبەر چاوی تۆ یان قاچی پیرەپیاو لەم ڕێیە دەست هەڵگرین؟»

دەنگێک لە بەینی خەڵکەکە بڵاو بۆوە کە وتی: «درۆ ئەکات! پیرەپیاو درۆ ئەکات! ئەو تەنها وا نیشان ئەدات تا بتوانی بگەڕێتەوە.»

بێژەر دووبارە وتی :«برایان، بهێڵن تا هەر کەس نایهەوێ لە ماڵی خۆی دوور وەکەوێ، بە جێی سکاڵا و هارووژاندنی ئەوانی دیکە، بگەڕێتەوە. تا ئەو شوێنەی بە من پەیوەندی هەیە گ، من ئەمهەوێ دوا ئەم ڕێبەرە خۆشەویستە کەوم تا کاتێک کە گیان لە جەستەما مابێت!»

هەموو یەک دەنگ وتیان: «هەموومان بە دوای ئەچین، هەموومان تا زیندووین دوای ئەو ئەکەوین!»

بەڵام ڕێبەر بێدەنگ بوو. خەڵکەکە ئەویان دی وە بە چرپەوە وتیان: «ئەو چوەتە ناو فکرەوە!»

«ئەو پیاوێکی ژیرە!»

«تماشای ناو چاوانی کە!»

«وە هەموو کات توڕە!»

«بە سام!»

«ئەو ئازایە! ئەمە لە هەموو شتێکی ئەو دیارە!»

«ئەو بەربەستەکان، دڕکەکان، پەلەکان زۆر بە باشی ئەکێڵی. بە شێوازێکی توڕەوە لە گۆچانەکەی ئەدات، هیچ شتێک ناڵێ وە ئەبێ ئێوە هەوڵ بدەن تا بزانن چی لە مێشکی دایە.»

(سەفحەی بەعدی)

(1/3) ڕێبەر

«براکان و ڕفیقه‌کانم، به تەواوقسه‌کانیئێوه گوێم داوه،ئێستا لەئێوەم گەرەکه گوی بدەن به من،هەتا ئەو کاتەی کەئێمه لەمناوچەی بەیارەبمه‌نینوە قسه‌کانمان بەکەلک نایا .لەسەر ئەم خۆڵه و ئەم تەخته بەردانه، لە ساڵی پڕ بارانیش دا هیچ شتێک شین نابێ چ بگا بە ئەو ئیشکە ساڵیە کە هەتا ئێستا کەسمان نەدیوە،هەتا کەنجێ وا خڕ بینەوە و قسان بکین؟ مانگاکان بی ناندەمرن و ئێمه و منداڵەکانیشلەبرسیەتیدەمرین.ئەوه ڕیگایحەلیکیچاک ببینینن.منپێموایە باشتره ئەم زەویئیشکه لیگەڕین و بڕۆین به دوای شۆێنی باشتر لە دنیا که خۆڵیچاکی هەبێ.ناتوانین ئاوا بژین.»

دوای ئەوه نەفەری که له ناوچەی بەیار خەریکی ژیان بو به دنگیکی ماندوو دەستی کرد به قسه کردن سەبارەت بەوتووێژەکان: «من پێموابێئەو ڕووداوە وا ئێستا لەم کاتە و لێره ڕودراوەخەتای من و تو نییه. گرینگئەوەیه بڕوا به قسه‌یی من بکەنئەمڕووداوە زووتر لە شۆێنەکانی ‌دیکەش ڕودراوە. ڕاستی بڵێم کاتی کەتازه دەستی پێ کردبوپێموابو کەداستانیکی درۆیە بەڵام لە درێژەیکاتدا چاومی بەسەر ڕاستیداکراوە. ئێستاشبڕوام وایه هەرشتی کەڕووداوە بەڕاسته و ئێمەش ناتوانین کاریکیبکەین.»

بیسەرەکان، بە دمۆچاوی بێ ڕەنگ، نارەحەت و تەقریبەن تێ نەدەگەیشتن. دستیانلەبنیکەمەربەنیانبوو، ئێحساستدەکرد بەم قسه عاقلانه خەریکن زیندوو دەبنەوە. جاران وایان دەزانی له بەهەشت دەژن و بەهرەیکارێکیان هەڵگرتنی شته به بەرکەتەکته.

دەنگی هیلاک لە هەمووچه لایه دەهات: «ئەری بەڕاستە! بەڕاستیە!»

لەپەڕڕادەنگێکی ل شۆێنی هات کوتی: «شوێنی وا لەم نزیکانه‌وو هەیه…؟»

یەکێ دیکە بە دەنگیبەربەرزتر دەستی کرد به قسه کردن: «براکانم ! ئەوەزووتر به فکر ڕیگایحەلیکی بین چونکە ناتوانین اوا بژین. زەحمەتزۆز دەکێشین و زۆریش فشارمان هێناوەبۆ خۆمان بەڵامبێ فایده بووه. توەکانی که چاندبوومان دەمانتەوانیبۆخواردن بەکاریان بینینبەڵاملافاو هات و خۆڵ و توی برد دەگەڵخۆیفەقەت ماوە بەرده ڕوتەکان. گەرەکتان بووهەمیشهلێره بمه‌نینوە و شەو و ڕۆژ کار بکەینین هەتا دوای برسیەتی و توونیەتی به بێ لیباس و کەوش!؟ ئێمە ئەبێ زەحمەتبکیشین بڕۆین به دوای خۆڵیکی به قووەتتربگەڕین کار بکەین با خەرمانیکی زۆرترمان هەبێ.»

دەنگ بەرز بوو: «وەرن با بڕۆین! با زووتر بڕۆین ئێرەبەکەلکی ژیان نایا!» هەموویلە یەکجودابوون و بیریان لوه نکردو دەڕۆنبۆکوی!

ئەول نەفەر وا قسه‌یی کرد، دەستی کرد به قسه کردن کوتی: «براکانم! بۆ کوی دەڕۆن؟ شەک نەکەن کە دەبێ بڕۆین! بەڵامهەر وا نابێ… ئەوەسەرەتا بزانین بۆکویدەڕۆیندەنا به جێگایئەوەخۆمان ڕزگار بکەین بارودۆخی خۆمان خراپتر دەکەین. دەڵیم با گەورەیکیهەڵبژێرین جا هەموومان به قسه‌یی بکەین با باشترین رێگامان پێ نیشان بدە.»

دەنگیجودا ل لەبەینیخەڵکبەرزبوو: «وەرن هەڵبژێرین ! با مەعتەل نەبین و نەفریک هەڵبژێرین.»

تازه ووتۆوێژ دەستیپێ کرد، هەموو کەس قسه‌یی دەکرد هێچ کەس گوی نەدەدایاننەیدەتوانی گوی بدا.گروهیکیان جیا کردو، له ژێری لێو قسه‌یان دەکرد دوای تێکچووبونلەیەک. دوان دوان دەستیاندەکرد به قسه کردن، دەستیان تکان دەدا لیباس یکتریان دەکێشا و قامکه ئێشاره‌یان ئەخسته سەر لووت‌یان یانی ساکت بن، گرکیانبو خویان سابت بکەن به خەڵکەکه دیسان للەدەوری یەکخڕدەبوون و هێشتا هەر قسه‌یان دەکرد.

لە پەڕا دەنگه قەویتر وا هاته قسه تەواودەنگه دەنگه‌کانی دا پوشا کوتی: «براکانم! بەم قسانه ناتوانین به نەتیجه بگین، گشتی قسه دەکا و کەس گوی نادا. وەرن گەوره‌یه هەڵبژێرین! له بین ئێمه که ئێنتخابدەبێ؟ که له گشتی زیاتر سەفەری کرده و ریگاکان دەناسێت؟ گشتمان یەکتر دەناسین بۆیه من خۆم و مناڵه‌کانم نادەم به دەستی نفری که لێرەئێنتخاب بێت. پێمبڵێن کامتان او مۆسافره دەناسن وا له بەیانی له سێبەر لە لایئەو جاده ڕاوەستاوە.»

گشتی ساکت بوو، هەڵ گەریانو به لای ناآشناکه و قەد و قیافه‌یان دی.

مسافر میانساڵ، به دمو چاوه نا مەعلوم که لەبەر سەرۆ ڕیشی درێژی به سەختی به چاو دەهات، وەکوو جاران ئارام دانیشتبو، دەچوه ناو فکرو و جار و بار گوچانه‌کی ئەکووتا به عەرزا.

«دوێنەهەر ئەو پیاوم دەگەڵ کۆڕی جوان دی. دەستییەکتریان گرتبو لە خیابانو دەچونه خوارو. دوێنە شەوی کۆڕه‌که هاته دەرو له دێهات وله غەریبه‌که ماوو.»

براکەم، وەرەئەم فکره ئەحمەقانه لە بیر بەرین با فۆرسەت لە دست نەدین. هەر کەسه بێلەڕیگای دورو هاته هێچ کاممان نایناسین بۆیه ڕاحەتترینڕیگا بۆهیدایەتی ئێمەدەزانێ. بە ڕای من وایه ئەو پیاوه عاقله چونکا ئارام دانیشته و فکر دەکاتو.هەر کەس‌ دیکە با هەتا ئێستا 10ڕا هاتووه ناو قسه‌یی ئێمه و قسه‌یی دەستپێدەکرد، بەڵامئەو یەکسەر لە ئەویا دانیشته و هێچ ناڵێ.

دنکه‌تر قسه‌کانی تەئید کرد کوتی :«قەبوولمه! ئەوپیاپیاوێدەنگ دانیشته خەریکە فکر دەکاتو. دیاره حیسانی زرەنگه.» و دیسانچاوی کردو. هەر کامیان شته جوان‌یان له ناآشناکه دەیبینیبۆئەوەیکەبڵێن پیاوه زرەنگه.

ئەمڕا قسه‌کانیان زۆری پێ نەچوو و قەبوولیان کرد باشترین کار ئەوه‌یه بڕۆنبۆ لای ئەو مۆسافره (که وایان دەزانی لەکن خودا هاتووە بۆئەوەیکەڕزگاریان بکات با بیان‌با بۆشوێنێکی دیکە که خۆڵی به قووەتتری هەبێ) پی بڵێنبێتەخ گەوره‌یان و پرسیاری لێ نەکەن و به قسه‌کانی گوی بدەن و بە قسەکانی بکەن.

10پیاویان له بین خۆیانهەڵبژارد که بچن بۆ لای ئەو کابرا و تەسمیمەکانیخۆیان پی بڵێن. گرکیانبو بارودۆخیسەختیژیانیانبڵێنبۆ کابرا تا بەشکم بێتۆ بێت به گەوره‌یان.

10نەفەر رویشتن ڕێزی کابرایان گرت. دنکه‌یان دەستی کرد به قسه‌کردن له باره‌یی خۆڵی بەیاریئەوناوچەیە، باسی ئیشکەساڵی و داماویان کرد که ئێستا توشیان هاته. ئاوا باسی کرد:

«ئەمبارودۆخەناچاری کردین وڵاتی خۆمان به جیی بیڵین و بۆدوزینیشۆێنی باشتر بچین دنیا بگەڕین. ئێستا به تەوافۆق گەیشتین پێموابێ خوداڕەحمیلە ئێمە کرده و ئێوه‌یی نارده بۆ لامان( ئێوە پیاوه عاقل و قابلن ئێمەهیدایەت کەن و له داماویڕزگارمان بکەن)، من وەکونەمنەمایەندە ئەمخەڵکه، تکایە ببن به گەوره‌مان. بۆ هەر کوی بچن به دواتا دین ئێوە جاده‌کان دەناسن دیاره لە شۆێنی باشتر گەوره بون. به قسه‌کانت گوی دەدەین. ئێستائێوە قەبولی دەکەن ئێمه لە مردن ڕزگار بکەن؟ دەبن به گەورەیئێمه؟»

لە تەواویئەم وتووێژە، کابرای عاقل سەریبەرزنەکرد.تەواو کاتهەرلە ئەوشۆێنە وا بوو، ویسیا بو. سری رو به خوارو، توره بو و هیچی نه‌وت. جار و بار گوچانه‌کی دەکوتا بەسەر زەوی، کاتێک کە قسه‌کانیان تەواو بووبرێکی هاته ئەم‌لاو و ئارامکوتی:

«باشه!»

«دەتوانین دەگەڵئێوە بینو به دوای شۆێنی باشتر بگەڕین؟»

به اوه سەریهەڵدا کوتی: «بله دەتوانم!»

دوای ئەوه له بین دەرخستنیئێلاقەی خەڵکقەراری گرت بەڵامکابرائەو شتانەی پیگرینگ نەبوو.

ئەم 10 نەفەرە باس سەرکەوتووییخۆیان لای خەڵکه‌کەیان کرد و کوتیان هەتائێستابێجگە له زانایی شتکمان لە ئەو پیاوه نەدیوە.

«له جیگی خۆیی نەیجوڵی و حەتا سەریشی هەڵنەدا بزانه که دەگەڵی قسه دەکا. ئارام دانیشتبو و دقەتی دەدا. بۆتەواویدەستخۆشیەکانیئێمه، بەس3 شتی کوت. »

گشتی به خۆشحاڵیەوە له هەرلایدەیان‌قیژاند : «عەقله نایاب!» وایاندەزانیخوداخۆیئەوەی وەکو فرێشته له ئاسمانبۆڕزگار کردنی ئێمە ناردوه. هەموویان بە سەرکەوتوویی دەگەڵ بەڕێوبەریکی وا باشدڵنیابوون دەڵەی کە هێچ شتیکیلە دنیا ناتوانێ بێ هێوایانبکات. له ئاخرتەمایان هەبوو بەیانی له خور هەڵاتوە ڕێ بکەون

(سەفحەی بەعدی)